بۆ یەکەم جار زانکۆی هاڤارد بڕیارێکی بۆ کورد دەرکرد



زانکۆی هارڤارد یەکەم خولی زمانی کوردی لە مێژووی زانکۆکەدا لە پاییزی ئەمساڵدا پێشکەش کرد، دوای ئەوەی خوێندکاران لە پاشخانی زمانی کوردی پاڵپستیان بۆ کردنەوەی ئەو بەشە لە زانکۆکەدا دەربڕی،

خولەکە نەک تەنها لەسەر زمانی کوردی بەڵکو تیشک دەخاتە سەر بابەتەکانی فەرهەنگ و مێژوو و سیاسەتی کوردیش.

زانکۆی هارڤارد بانگهێشتی زانای کۆمەڵایەتی-مرۆڤناس و مامۆستای زانکۆی بێنتلی، ئەحمەد محەمەد پووری کرد بۆ وانەوتنەوە لە خولەکە.

محەممەدپوور کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی ئێرانە، لەبابەتێکیدا بۆ زانکۆکە ئاماژەی بەو ملیۆنەها کەسە کرد کە بە زمانی کوردی قسە دەکەن.

دەشڵێت: “چۆن باس لە چەمکەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەین و باسی زمانی کوردی نەکەین یان فێری نەکەین؟”

محەممەدپوور ووتی. “دڵخۆشم کە دواجار گەیشتینە ئەو دەرئەنجامەی، کە لانیکەم خولێکی بنەڕەتیمان هەیە لەسەر زمانی کوردی.”

فاکەڵتی هونەر و زانستەکان، دوای هەوڵ و پشتیوانی و داکۆکیکردن لەلایەن خوێندکارانەوە دەستی بە پێشکەشکردنی خولەکە کرد.

جەنان ئیرانبومی، سەرۆکی کۆمەڵەی خوێندکارانی ئێرانی فێرگەی دەرچووانی هونەر و زانستی هارڤارد و سەرۆکی داکۆکی و خوێندکارانی ئەنجومەنی دەرچووانی هارڤارد، خوێندکاری خولی کوردییە.

ئێرانبۆمی ئاماژەی بەوەکرد، “سەرسام بووە” کە زانکۆکە خولێکی زمانی کوردی پێشکەش نەکردووە، لەکاتێکدا توێژەرانی زانکۆکە دەستیان بۆ بەشی زمان و شارستانیەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەند بردووە، بۆ ئەوەی “کەیسێک بۆ ئەوە دروست بکات کە بۆچی خولەکە ئەوەندە گرنگە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، شتێک کە لە پۆلی ئێستاماندا ئەزموونی دەکەیت ئەوەیە کە تەنها فێربوونی زمانەکە نییە. “زۆر جیاوازە لە خولەکانی تری زمان کە وەرمگرتووە، بەڵکو ئەم خولە گوزەرێک و تێکەڵەیەکی کولتوورییە و بەتەواوی لەسەر بنەمای توێژینەوە ئامادەکراوە.”

( زانکۆی ھارڤارد  Harvard University  ) زانکۆیەکی تایبەتە لە شاری  کەمبریجی ، ویلایەتی ماساچووسێتسی  ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا .

مێژوو، سامان، کاریگەری و ئاستی زانستیی ئەم زانکۆیە وەھای کردووە کە ببێت بە یەکێک لە گرنگترین و باشترین زانکۆکانی جیهان، بە پێی زۆربەی پلەبەندیەکان ھارڤارد یەکێک لە ناسراوترین و باشترین زانکۆکانی جیھانە. زانکۆی ھارڤارد لە ساڵی 1636 ی زایینیدا بنیات نراوە و تا ئێستە سەدان کەسی ناودار و کاریگەر لە ئاستی جیھانیدا لەوێدا خوێندنی خۆیان بردوەتە سەر.

10 ئامێری شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت
پێشت 10 ئامێری شووشتنی گورچیلە بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت
سه‌رۆكی حەماسی فەلەستینی پەیوەندی بە عەلی باپیرەوە دەكات
دواتر سه‌رۆكی حەماسی فەلەستینی پەیوەندی بە عەلی باپیرەوە دەكات
ەیوەندیدار