دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەكات



بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، زەوی نیشتەجێ‌ بوون بەسەر سەرجەم فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكاندا لە پارێزگاكان دابەش دەكرێت.

بڕیارەكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق هاووڵاتیانی كورد لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمیش دەگرێتەوە و سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نووسراوێكدا بۆ ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەكردوە، ڕەزامەندی سەرۆك وەزیران وەرگیراوە بۆ دابین كردن و دابەش كردنی زەوی نیشتەجێ‌ بوون بەسەر وەزارەت و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان و حەشدی شەعبی.

جەختیشی كردۆتەوە، نووسراو ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان بكرێت بەپێی یاسا و بڕیارە بەركارەكان بەپێی تایبەتمەندی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە ئەمنی و سەربازییەكان بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ ئەوەی سەرجەم كارمەندەكان بگرێتەوە.

 

سه‌رۆكی حەماسی فەلەستینی پەیوەندی بە عەلی باپیرەوە دەكات
پێشت سه‌رۆكی حەماسی فەلەستینی پەیوەندی بە عەلی باپیرەوە دەكات
ئایا پلاستیک دەکرێت بە برنج؟
دواتر ئایا پلاستیک دەکرێت بە برنج؟
ەیوەندیدار