ئایا پلاستیک دەکرێت بە برنج؟



چەند ڕۆژێکە گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەتەوە گوایە کارگەیەک بە پلاستیک، برنج دروست دەکات و پاش لێنانی برنجەکەش توێژاڵێکی سپی لە لێواری مەنجەڵەکە لەشێوەی پلاستیک بەجێدەهێڵێت، بەمەش کاردانەوەی جیاوازی دروستکردووە و بووەتە جێگای ترسی هاوڵاتیان و شارەزایەکی خۆراکیش ڕایدەگەیەنێت، پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات،بەهەرجۆرێک دڵخوازتانە برنج لێبنێن و نۆشی بکەن.

شارەزایەکی خۆراک ڕوونکردنەوە لەسەر گرتە ڤیدیۆیەک دەدات، و ڕاستی و دروستی ئەو بابەتە رادەگەیەنێت

هیوا ساڵح، ئەندامی لیژنەکانی قایمقامێتی سلێمانیە و هاوکات شارەزای زانستی خۆراکە ڕایدەگەیەنێت، چەند رۆژێکە گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، دەردەکەوێت لە ئاشێک نایلۆنی کۆن و پلاستیک دەهاڕن، گوایە برنج بەو جۆرە بەرهەمدەهێنرێت، بۆ ئاگاداریتان لەناوەندە زانستییەکاندا هیچ جۆرە پشکنینێک و توێژینەوەیەک بوونی نییە ئەوە پشتڕاست بکاتەوە کە برنج لە پلاستیک دروست دەکرێت، یان بڕی پلاستیک چەندە لە برنجدا.

دەشڵێت، لەئێستادا ژەمی سەرەکی نیوەی دانیشتوانی زەوی برنجە و ٩٥٪ـی ئەو برنجەی بەرهەم دەهێنرێت مرۆڤ دەیخوات.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ئاشە کە لەگرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، بەشێکە لە کارگەی بەرهەمهێنانی نایلۆن و پلاستیک، هەروەها مادە هاڕدراوەکە دووبارە ڕیسایکلین دەکرێتەوە بۆ درووستکردنەوەی دەنکۆڵەی پلاستیک بەکاردەهێنرێت نەک شتی دیکە.

داوای لەهاوڵاتیان کرد ئەم بابەتە پێویست بەترس و دڵە راوکێ ناکات، خانمان هەرجۆرێک برنج لێدەنێن، نۆشی بکەن و مەترسن.

دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەكات
پێشت دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەستپێدەكات
داوای ناونیشانی فڕۆکەوانێکی ڕژێمی بەعس لە پەرلەمانتارێکی پارتی دەکرێت
دواتر داوای ناونیشانی فڕۆکەوانێکی ڕژێمی بەعس لە پەرلەمانتارێکی پارتی دەکرێت
ەیوەندیدار