سوپای عێراق هەمەری سەربازی لە پێنج گوندی کەرکووک جێگیر کرد



سوپای عێراق بەچڕی چاودێریی سنووری سەرگەڕان لە پارێزگای کەرکووک دەکات، هەمەری سەربازی لە دەشت و چۆڵایی جێگیر کردووە و ڕێگە نادات جووتیاران کار بکەن. هەریەک لە گوندەکانی پەڵکانە، گابەڵەکە، شەناغە، خەرابە و سەربەشاخ چالاکی کشتوکاڵییان لێ قەدەغە کراوە.

جووتیاران ئاماژەبەوەدەکەن، هەرکەس تەنانەت بچێتە سەر زەوییەکەشی، ئەوا سوپای عێراق دەستگیری دەکات و مەڕەشەکان دەشکێنن و زیانێکی زۆری لێدەدەن و هیچ کەسێک بۆی نییە کار بکات.

نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان دەڵێت، لەڕیگەی پێکهێنانی لیژنەیەکەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکانیان دراوە، بەڵام ئەوان دەیان بەڵگەیان خستووەڕوو بۆ لیژنەکەیان سەلماندووە کێ خاوەن مافە.

محەممەد ئەمین، نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان ئاماژەی بەوەکردووە “لیژنەکە بۆ ئەوە پێکهاتبوو کە زەوییەکان لە کورد بسەننەوە و بیدەن بە عەرەبی هاوردە، بەڵام لیژنەکەی ئێمە هەموو بەڵگە یاساییەکانمان پێ بووە و پێمان گەیاندوون.”

عەبدولموتەڵیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی سەرگەڕان بەوەکالەت دەڵێت، راگرتنی کاری جووتیاران زیانێکی زۆری بە کەرتی کشتوکاڵ گەیاندووە و وادەکات خەڵک ناچاربن سنوورەکە جێبهێڵن.

بڕیاردرا کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت
پێشت بڕیاردرا کێشەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت
ھیلالی سعودی ٣-٠ لە یانەی نەساجی مازەندەرانى ئێرانی بردەوە
دواتر ھیلالی سعودی ٣-٠ لە یانەی نەساجی مازەندەرانى ئێرانی بردەوە
ەیوەندیدار