ھیلالی سعودی ٣-٠ لە یانەی نەساجی مازەندەرانى ئێرانی بردەوە



لە گەڕی دووەمی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیادا، یانەی ھیلالی سعودی بە ئەنجامی ٣-٠ لە یانەی نەساجی مازەندەرانى ئێرانی بردەوە.

لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا و لە کۆمەڵەی چوارەمدا، یانەی نەساجی مازەندەران لە یاریگای ئازادی لە تاران میواندری یانەی ھیلالی کرد.

لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکە، یاریزانانی یانەی ھیلال بە ئاستێکی باش دەرکەوتوون و دوای زنجیرەیەک ھێرش بۆسەر گۆڵی یانەی بەرامبەر و لە خولەکی ١٨دا، یاریزانی یانەی ھیلال، ئەلێکساندەر میترۆڤیچ یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

لە خولەکی ٣٨ی یارییەکەدا، ناوبژیوان یاریزانی یانەی ھیلال، سەلمان فەرەج و یاریزانی یانەی نەساجی مازەندەران، ئەمیر ھۆشمەند بەھۆی شەڕ و پێکدادانەوە، بە کارتی سوور کردنە دەرەوە.

لە گێمی دووەمی یارییەکەدا، یانەی ھیلال بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی و یاریزانی یانەی ھیلال، نەیمار دا سیلڤا لە خولەکەی ٥٨دا، دووەم گۆڵی بۆ یانەکە و یەکەم کۆڵی خۆی لە خولەکەدا، تۆمار کرد و یانەکەی پێشخست.

دواتر لە لە خولەکی ٩٣ی کاتی زیادکراوی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ھیلال ، ساڵح شەھیری سێیەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی ٣-٠ لە بەرژەوەندی یانەی ھیلالی سعودی کۆتایی ھات و بەوەیش سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.

بەو ئەنجامەیش، یانەی ھیلالی سعودی کۆی خاڵەکانی لە کۆمەڵەی چوارەمدا، گەیاندە چوار خاڵ و پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە.

سوپای عێراق هەمەری سەربازی لە پێنج گوندی کەرکووک جێگیر کرد
پێشت سوپای عێراق هەمەری سەربازی لە پێنج گوندی کەرکووک جێگیر کرد
بەشەبوجەی هەرێم پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتەوە نیە
دواتر بەشەبوجەی هەرێم پەیوەندی بە هەناردەکردنی نەوتەوە نیە
ەیوەندیدار