گەشتێکی ئاسمانیی بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە



گەشتێکی ئاسمانی ئیستانبوڵ-هەولێر هەڵوەشایەوە و فڕۆکەکە لە ئامەدی باکووری کوردستان نیشتەوە.

بڕیاربوو کاتژمێر 6:35 خولەکی بایەنی ئەمڕۆ چوارشەممە، فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی تورکش ئێرلاینس لە هەولێر بنیشیتەوە کە لە ئیستانبوڵەوە بەڕێکەوتبوو.

ماڵپەڕی فەرمی تورکش ئێرڵاینس بڵاویکردەوە، بە هۆی گرفتی تەکنیکییەوە فڕۆکەکە نەیتوانی لە هەولێر بنیشێتەوە، بۆیە گەڕاوەتەوە بۆ تورکیا و لە فڕۆکەخانەی ئامەدی باکووری کوردستان نیشتەوە.

ماڵپەڕەکە ئەوەشیخستووەتەڕوو کە گەشتێكی دیکە بۆ گەشتیارانی فڕۆکەکەی ئیستانبوڵ ئامادەکراوە و کاتژمێر 11:30 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ئامەدەوە دەکەوێتەڕێ و بڕیارە کاتژمێر 12:45 خولەك لە هەولێر بنیشێتەوە.

زیانەکانی بەناوبانگترین جێگرەوەی شەکر لەسەر دڵ و مێشک
پێشت زیانەکانی بەناوبانگترین جێگرەوەی شەکر لەسەر دڵ و مێشک
هەورە تریشقە و باران چەند شارێک دەگرێتەوە
دواتر هەورە تریشقە و باران چەند شارێک دەگرێتەوە
ەیوەندیدار