هەورە تریشقە و باران چەند شارێک دەگرێتەوە



ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ کاتژمێرەکانی داهاتوو بڵاوکردەوە، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆیەکی لاواز ئاسمان نیمچە هەور و هەندێک کات دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، باران بارین لەسەر ناوچەشاخاوویەکان و ناوچە سنووریەکان بەئاستی جیا جیا دەبێت.

هاوکات لە کاتەکانى دواى نیوەڕۆ سەنتەری پارێزگاکان ئەگەری کەمێک بارانی دەبێت لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی ڕاپەرین ئاستی بارانەکە زیاتر دەبێت، هەندێ کات هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە شەودا کەشەکە جێگیر دەبێت .

پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلە تۆماردەکرێت کە ١٨ پلەی سیلیزییە و  لە گەرمیان ٣١ پلەی سیلیزی بەرزترین دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و مەودای بینین لە نێوان ٧ بۆ ٩ کیلۆمەتر دەبێت.

گەشتێکی ئاسمانیی بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە
پێشت گەشتێکی ئاسمانیی بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە
شەقامێکی سلێمانی داخرا
دواتر شەقامێکی سلێمانی داخرا
ەیوەندیدار