زیانەکانی بەناوبانگترین جێگرەوەی شەکر لەسەر دڵ و مێشک



توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە جێگرەوەی شەکر بە ناوی “ئێریسریتۆل” کە لە بەرهەمەکانی ستیڤیادا بەکاردێت، پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە بە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی خوێن، جەڵتەی مێشک و دڵ لێدانەکانی دڵ و مردن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەواڵی تۆڕی “سی ئێن ئێن” ی ئەمریکی، دکتۆر ستانلی هازن، نووسەری سەرەکی لێکۆڵینەوەکە و بەڕێوەبەری سەنتەری دەستنیشانکردن و ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت “ڕادەی مەترسیداری ئەو ماددەیە کەم نییە.”

بەپێی توێژینەوەکە، ئەو کەسانەی کە ئەگەری تووشبوون و مەترسی نەخۆشی دڵیان هەیە ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ یان جەڵتەی مێشک دوو هێندە زیاترە ئەگەر ڕێژەیەکی بەرزی “ئێریسریتۆل” لە خوێندا هەبێت بەشێوەەیەک، ئەگەر ڕێژەی “ئێریسریتۆل” لە خوێندا بە ڕێژەی ٢٥٪ بەرزتر بێت، ئەوا دوو هێندە مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، ماددەکە بەهۆی ئەوەی تێکەڵی خوێن دەبێت و بەئاسانی دەگاتە مێشک و دڵ ئەوا ئەگەری تووشبوون بەجەڵتە لە دڵ و مێشکدا زیاتر دەکات.

لەوبارەیەوە ئەندرو فریمان کە پزیشکی تایبەتمەندی بواری نەخۆشییەکانی دڵە دەڵێت،”بەدڵنیاییەوە پێوسیتە توێژینەوەی زیاتر ئەنجام بدرێت و بەهەبوونی ئەو ئاماژانەی لە ئێستادا هەستیان پێ دەکرێت پێوسیتە بەکارهێنانی ” ئێریسریتۆل” کەمبکرێتەوە.

ئێریسریتۆل چییە؟

لە ساڵی ١٨٤٨دا لەلایەن کیمیازانی بەریتانی جۆن ستێنھاوس دۆزراوەتەوە و لە سروشتدا لە هەندێک جۆری میوە و خۆراکی تێکەڵکراودا بوونی هەیە.

شیرینیەکەی نزیکەی ٧٠٪ی شیرینی شەکرە و بە بێ کالۆری دادەنرێت.

ئەم شەکرە بە شێوەیەکی پیشەسازی بەرهەم دەهێنرێت بە تێکەڵکردنی گلوکۆز لەگەڵ شلەی مۆنۆلیلابۆلین، کە شیرینیەکەی یەکسانە بە ٦٠ – ٧٠٪ ی شیرینی شەکری دەستکرد.

مامۆستایانی وانەبێژ: تا دامەزراندن ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن
پێشت مامۆستایانی وانەبێژ: تا دامەزراندن ناگەڕێینەوە هۆڵەکانی خوێندن
گەشتێکی ئاسمانیی بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە
دواتر گەشتێکی ئاسمانیی بۆ هەولێر هەڵوەشایەوە
ەیوەندیدار