شەقامێکی سلێمانی داخرا



بە هۆی قیرتاوکردنەوە، بەشێکی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە سلێمانی داخرا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، شۆفێران ئاگادار ده‌كەینەوە، له‌به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی مێرسی، (سایدی ڕۆیشتن له‌ژێر ئه‌نده‌رپاسی خه‌بات به‌ئاراسته‌ی پردی وڵوبه‌) لە شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌هۆی ئه‌نجامدانی كاری قیرتاوكردن له‌لایه‌ن تیمه‌كانی شاره‌وانیه‌وه‌، شه‌قاماكه‌ به‌ڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا به‌ربه‌ستكراوه‌.

راشیگەیاند،‌ هاتوچۆی سلێمانی داواكاره‌ له‌شۆفێران، ئه‌و سایده‌ی شه‌قامه‌كه‌ به‌كارنه‌هێنن لە پێناو دروستنەبوونی قەرەباڵغی  ڕێگه‌ی جێگرەوە بگرنه‌به‌ر.

هەورە تریشقە و باران چەند شارێک دەگرێتەوە
پێشت هەورە تریشقە و باران چەند شارێک دەگرێتەوە
لایەنگرانی سەدر لە بەغدا گردبوونەوە و کەناڵێکی عەرەبیش داخرا
دواتر لایەنگرانی سەدر لە بەغدا گردبوونەوە و کەناڵێکی عەرەبیش داخرا
پەیوەندیدار