ئێران مانۆڕێکی سەربازیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەست پێکرد



ئەمڕۆ سوپای ئێران لەسەر ئاستی ڕووبەرێکی بەرفراوان لە وڵاتەکەی مانۆڕێکی سەربازیی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەست پێکرد.

لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی دەوڵەتی ئێران، جەنەڕاڵ حەبیبوڵڵا سەیاری ڕایگەیاند، مانۆڕی “فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا ١٤٠٢” بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێکردووە و دوو ڕۆژ دەخایەنێت.

سەیاری ئاماژەی بەوەکرد، مانۆڕەکە ناوچەی کەنداو و بەشێکی زۆر لە ڕووبەری وڵاتەکەیان دەگرێتەوە و ڕایگەیاندووە، “لەم مانۆڕەدا ژمارەیەکی زۆر فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپا و بەکارهێنانی لە دۆخی سەخت تاقی دەکرێنەوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە مانۆڕەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی چاودێری، دەستنیشانکردن و جەنگی ئەلیکترۆنی و ناوچەکانی پێکدادان دەکرێت.

ئەو فەرماندە ئێرانییە جەختی لەوەشکردەوە، چەندین جۆری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەم مانۆڕەدا بەشدارییان پێکراوە.

لەچوارچێوەی مانۆڕەکەدا سوپای ئێران پەردەی لەسەر جۆرێکی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هەڵگرت کە ناوی لێنراوە، کەمان ١٩ و لەم مانۆڕەدا ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بە سەرکەوتوویی توانیوێتی جەنگی ئەلیکترۆنی بەڕێوە ببات و کێشە لە سیستەمی ڕاداری بەرامبەر دروست بکات.

لە شارێکی کوردستان 13 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ بەعس دەستگیرکران
پێشت لە شارێکی کوردستان 13 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ بەعس دەستگیرکران
ناسنامەی ئەو دوو کەسەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرەیان ئەنجامدا ڕاگەیەندرا
دواتر ناسنامەی ئەو دوو کەسەی هێرشەکەی سەر ئەنقەرەیان ئەنجامدا ڕاگەیەندرا
ەیوەندیدار