لە شارێکی کوردستان 13 کەس بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ بەعس دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق 24 کەسی بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ حزبی بەعس دەستگیرکرد کە زۆربەیان لە کەرکووكن.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگریی هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانە ئەنجامدا کە بانگەشەیان بۆ حزبی بەعس کردووە.

ڕوونیشیکردەوە، 13 تۆمەتبار لە کەرکووك، چوار لە نەینەوا، چوار لە ئەنبار، دووان لە بەغدا و تۆمەتبارێکیش لە کەربەلا دەستگیرکراون کە لە ڕێی دیمەنی ڤیدیۆیی و هەڵواسینی بڵاوکراوەوە بانگەشەیان بۆ حزبی بەعس کردووە.

ڕاشیگەیاند، تۆمەتبارەکان لەسەر بنەمای یاسای قەدەغەکردنی حزبی بەعس دەستگیرکراون.

نێچیرڤان بارزانی لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی لە یادی کۆچی دوایی مام جەلالدا پەیامێکی بڵاوکردەوە
ئێران مانۆڕێکی سەربازیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەست پێکرد
دواتر ئێران مانۆڕێکی سەربازیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەست پێکرد
ەیوەندیدار