ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا لە عێراق سەرهەڵدەدەنەوە



پارێزگاکانی عێراق زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ئەنفلۆنزا و گۆڕاوی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، ئەمەش نیگەرانییەکانی لە ناوەندەكانی تەندروستی و لای هاووڵاتیان دروست کردووە.

دەركەوتنەوە و سەرهەڵدانەوەی پەتای ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا لەكاتێكدایە، كە وەرزی پاییز دەستی پێكردووە و كەشوهەوا بەرەو سەرما دەڕوات و هاوكات كردنەوەی دەوامی خوێندنگەكان زیاتر هۆكار دەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی پەتاكە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هیچ وردەکارییەکی فەرمی و ئاماری سەبارەت بە ژمارەی تووشبووان تا ئێستا نەخستووەتەڕوو، بەڵام سەرچاوە تەندروستییە هاوشێوەکان لە بەغدا و ژمارەیەک لە پارێزگاکان دووپاتیان کردووەتەوە کە “تووشبوونەکان زۆرن”.

ماڵپەڕی (العربی الجدید) لە زاری سەرچاوەكانی تەندروستییەوە بڵاویكردۆتەوە، “لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە گۆڕاوێکی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارکراوە.” پشکنینی تاقیگەیی لەسەریان ئەنجامدرا لە دەرمانخانەکان و ناوەندە تەندروستییەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هۆکاری سەرەکی ئەم هەوکردنانە گۆڕانی بارودۆخی کەشوهەوایە، جگە لەو هەوکردنەی، کە بەخێرایی دەستیکردووە بە بڵاوبوونەوە، هەروەها چەندین خێزان هەن تووشی ڤایرۆسەکە بوون”.

هەر بەپێی هەواڵەكە، “گۆڕاوەکە کەمتر کاریگەرە لە ڤایرۆسەکە خۆی، کە هەوکردنەکانی لە ساڵانی پێشوودا تۆمارکردووە، بەڵام پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ چارەسەرکردن و چەند ڕۆژێكی كەم دەخایەنێت، بەپێی تووشبوونەکە و بەرگری جەستەی نەخۆشەکە”.

پەرلەمانتار باسم ئەلغەربی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی پەرلەمان دووپاتی کردەوە کە “تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تۆمار نەکراوە، کە پێویستی بە قسەکردن لەسەر قۆناغە مەترسیدارەکان هەبێت، چونکە ئەو هەوکردنانەی تۆمارکراون دەرئەنجامی ئەو ڤایرۆسانەن، کە لە نێوان وەرزی هاوین و زستان هەن”.

ئەو پەرلەمانتارە بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی نیمچە فەرمی جەختی لەوە کردەوە، “ لێکچوونی نێوان کۆرۆنا و ئەنفلۆنزا تەنها لە پڕۆتۆکۆڵی چارەسەرکردندا نییە، بەڵکو لە زۆرێک لە نیشانەکاندا هەیە، بەجۆرێک بە توند نازانرێت و دەتوانرێت بە هەمان دەرمان و چارەسەر بکرێت، کە ئەنفلۆنزای ئاسایی چارەسەر دەکەن”.

لای خۆیەوە سەندیکای پزیشکانی عێراق داوای لە وەزارەتی تەندروستی کرد، کە هەڵمەتی میدیایی بگرێتەبەر بۆ هۆشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسیەکانی ئەو هەوکردنانە و بڵاوبوونەوەیان.

دکتۆر موعەتز عەلی ئەندامی سندیکێت بە (العربی الجدید)ی ڕاگەیاند، “خێرابوون لە تۆمارکردنی تووشبوونەکاندا هەیە، ئەمەش پێویستە وەزارەت سەرەتا بەرنامەی هۆشیاری دەستپێبکات، پاشان ڤاکسین و چارەسەری بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دابین بکات”.

پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
پێشت پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە
بایكۆتی خوێندن گەیشتە هەولێر
دواتر بایكۆتی خوێندن گەیشتە هەولێر
ەیوەندیدار