بایكۆتی خوێندن گەیشتە هەولێر



ماوەی دوو هەفتەیە بایكۆتی خوێندن لەلایەن مامۆستایانەوە لە بەشێكی زۆری هەرێم دەستی پێكردووە، بەڵام لە سنووری هەولێر و دهۆك خوێندن دەستی پێ كردووە و ئەمڕۆ یەكەم خوێندنگە لەو سنوورە زەنگی بایكۆتی لێدا.

لە 13ی مانگی ڕابردووەوە زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە هەرێمی كوردستان لێدرا، بەڵام بەهۆی دابەشنەكردنی مووچەی سێ‌ مانگ (7 و 8 و 9) مامۆستایان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین بڕیاری بایكۆتیان دا و لە ئێستاشدا، كە دوو ڕۆژە مووچەی مانگی 7یان وەرگرتووە بڕیاریان داوە بە مەرجی دابەشكردنی دوو مووچەی مانگی (8 و 9) بایكۆت بشكێننن.

ئەمڕۆش بەپێی نووسراوێك، كە هەژماری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕەزای بڵاویكردۆتەوە، خوێندنگەی دەڤەری بنەڕەتی سەر بە پەروەردەی بنەسڵاوە وەک یەکەم خوێندنگە بایکۆتیان ڕاگەیاند.

مامۆستایانی ناڕازی داوا لە مامۆستایانی سنووری هەولێر و دهۆك دەكەن هەڵوێستیان هەبێت و بچنە پاڵ ناڕەزایەتییەكان بۆ دروست كردنی فشار لەسەر حكومەتی هەرێم بۆ دابین كردنی شایستەكانیان.

ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا لە عێراق سەرهەڵدەدەنەوە
پێشت ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا لە عێراق سەرهەڵدەدەنەوە
وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە پەرلەمانی عێراق
دواتر وەزیری دارایی هەرێم دەچێتە پەرلەمانی عێراق
ەیوەندیدار