پەیوەندییە تەلەفۆنیەكەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوكرایەوە



سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنی به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی پیرۆزبایی لێکرد.

سەرۆکایەتیی هه‌رێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، “هیوای خواست سه‌رۆک و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێكه‌وه‌ كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له‌ پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.”

لای خۆشیەوە، بافڵ تاڵه‌بانی، “سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی نێچیرڤان بارزانی له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حیزبه‌كه‌یاندا دووپاتكرده‌وه‌.”

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2023/10/2 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی پێنجه‌مین كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یان و هه‌ڵبژاردنییه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی یه‌كێتی، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان و سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ر‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان كرد.

به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، هیوای خواست به‌ڕێز سه‌رۆك و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیتشمانیی كوردستان له‌ كار و ئه‌ركه‌كانیاندا سه‌ركه‌وتوو بن و یه‌كێتی و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان پێكه‌وه‌ كار بۆ پته‌وكردنی یه‌كڕیزی و ته‌بایی و كاری پێكه‌وه‌یی بكه‌ن و هه‌موویان ڕۆڵی خۆیان له‌ پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا بگێڕن.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، سوپاس و پێزانینی خۆی و یه‌كێتی بۆ په‌یوه‌ندی و پیرۆزبایی و به‌شداریی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه‌.

 

لە بەغدا پڕۆژەیەك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
پێشت لە بەغدا پڕۆژەیەك بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیەنرا
ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا لە عێراق سەرهەڵدەدەنەوە
دواتر ئەنفلۆنزا و كۆرۆنا لە عێراق سەرهەڵدەدەنەوە
ەیوەندیدار