نرخی عەمرە دابەزی



وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێستا نرخی عەمرە بە رێگەی ئاسمانی ٥٥٠ دۆلارە.

کاروان ستوونی، ەوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “نرخی عەمرە جیاوازە و لەنێوان ٥٥٠ دۆلار بۆ ٧٧٠ دۆلاردایە، ئەوەش بەپێی دووری و نزیکی هۆتێلەکە لە ماڵی خودا دەگۆڕێت، ئەگەر نزیک بێت لە ماڵی خودا ئەوە گەشتەکەی گران دەبێت، هەرچەندە ئەوانەش کە بە ٥٥٠ دۆلار گەشت دەکەن هوتێلەکەیان هەر ١٠ بۆ ١٥ خولەکێک دوورە.”

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، “ئەوە یەکەمجارە لە ماوەی ئەمساڵدا گەشتی عەمرە بە ٥٥٠ دۆلار بە ڕێگەی ئاسمانی ئەنجامبدرێت، بەشێک لە هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی قوتابخانەکان کرانەوە و بەشێکی زۆر لە دایک و باوکان بەهۆی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، رەنگە نەتوانن ئێستا گەشت بکەن، زۆرجار لەکاتی رەمەزان و پشووەکاندا گەشتی عومرە زیاتر دەبێت و بەوەش نرخەکەی گران دەبێت، بەڵام کە گەشت کەمتر ببێت، بە دڵنیاییەوە نرخیش کەم دەبێت.”

هاوکات تا ئێستا وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان گەشتی عەمرەی بەڕێگەی وشکانی نییە، کاروان ستوونی وتی، “لە بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە کارمان لەسەر ئەوە کردووە گەشتی عومرەمان بە پاس هەبێت و پلان بۆ ئەوەش دانراوە، تەنیا راگەیاندنی ماوە کە بەدڵنیاییەوە ئەمساڵ رادەگەیێندرێت، لە عێراق ئێستا بەبێ خزمەتگوزاری واتا بەبێ خواردن، گەشتی عەمرە بە رێگەی وشکانی بە ٣٥٠ دۆلارە.”

هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت
پێشت هەشتەم بەشەخۆراکی هاووڵاتییان دابەش دەکرێت
نرخی زێڕ و بەهای دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
دواتر نرخی زێڕ و بەهای دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم
ەیوەندیدار