نرخی زێڕ و بەهای دراوەکان لە بازاڕەکانی هەرێم



ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەک ئونسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٨٤٨ دۆلارە و لە هەرێمیش لە ماوەی نزیکەی چوار ڕۆژدا بە نزیکەی ٢٨ هەزار دینار لە بەهای هەر مسقاڵێک کەمیکردووە و بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو بۆ هەر مسقاڵێک دوو هەزار دینار دابەزیووە.

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک گرام لە کانزا زەردەکە بە ٥٩ دۆلارە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٥٩ هەزار و ٢٤٤ دۆلارە.

لە ماوەی ڕابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشتە نزمترین ئاستی پێنج هەفتەی ڕابردوو.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٨ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینارە

هاوکات، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به‌ دینار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی گۆڕانكاری به‌سه‌رهات و به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ ١٥٦  هه‌زار و ٦٥٠ دینار، به‌های تمه‌نیش له‌نزمترین ئاستدا جێگیر بوه‌ و به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ره‌ به‌ چوار ملیۆن و ٩٦٠ هه‌زار تمه‌ن.

نرخی دراوە بیانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەمشێوەیەیە:

‎نرخی دۆلار بەرامبەر دینار

$١٠٠=١٥٦ هەزار و ٦٥٠ دینار

نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار

$١٠٠= چوار ملیۆن و ٩٦٠ هەزار تمەن

نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار

$١٠٠ = دوو هەزار و ٦٧٠ لیرە

‎نرخی یۆرۆ بەرامبەر دینار

€١٠٠ = ١٦٤ هەزار و ٥٠٠ دینار

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دینار

£١٠٠ = ١٨٨ هەزار دینار

‎نرخی یۆرۆ بەرامبەر دۆلار

€١٠٠=١٠٥$

‎نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار

£١٠٠=١٢٠$

نرخی عەمرە دابەزی
پێشت نرخی عەمرە دابەزی
سودانی بەرەو قەتەر بەڕێکەوت
دواتر سودانی بەرەو قەتەر بەڕێکەوت
ەیوەندیدار