مامەڵەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەستیپێکرد



زانکۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ فۆرمی پێشكەشكردنی مامەڵەی قۆناغی یەك لە زانكۆی سلێمانی بە شێوەی ئۆنلاین دەستپێدەكات.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، یەكشەممە كاتژمێر ١٢:٠٠ ی نیوەرۆ فۆرمی پێشكەشكردنی مامەڵەی خوێندكارانی قۆناغی یەكەم بەردەست دەبێت، داوا لە خوێندكاران دەكەین سەردانی زانكۆ نەكەن و سەرجەم پێداویستیەكانی وەك بڕوانامەی پۆلی ١٢ و سەرجەم دۆكیومێنتەكان ئامادەبكەن پێش پێشكەشكردن و تەنها یەكجار فۆرمەكە پڕبكەنەوە.

لە كاتی دانانی فۆرمەكە، لیستی سەرجەم پێداویستیەكان لە وێبسایتی فەرمی تۆماری گشتی زانكۆ بڵاودەكرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆ کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە
پێشت وەزارەتی ناوخۆ کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە
شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی ئێران دەکات
دواتر شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی ئێران دەکات
ەیوەندیدار