دەربەندیخان دوای هەشت ساڵ سەرڕێژی کرد



دوای هەشت ساڵ جارێکی دیکە بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژی کرد و بەڕێوەبەرایەتی بەنداوەکەش دەڵێت: ” دەربەندیخان دوای 63 ساڵ تەمەن هێشتا جێگەی ئومێد و دڵنیاییە و دەتوانێت وەک پێش بوومەلەرزەکە بەرگەی لافاو و شەپۆلەکان بگرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ، جارێکی تر بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بوو و “سوپاس بۆخوای گەورە شانازییەک و ئۆمێدێکی تری گەورە خستەوە سەر خەرمانی شانازییەکانی ڕابردوویی و تۆماری 3ملیارمەتر سێجا ئاوی کۆکراوەی تێپەڕاند و ئاستی ئاو لەبەنداوەکەدا ژمارەکانی پاش 485 مەتری لەسەرئاستی ڕووی دەریاوە تۆمارکردو سەڕێژی کرد”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەمڕۆ بو بەڕۆژە زێڕینەکان لەئەرشیف و ئەلبومی یادەوەری تەمەنی پڕ خێرو بەرەکەتی بەنداوەکە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان ڕاشیگەیاند “ئەوەی ئەم سەرڕێژبوونەی ئەمجارە لە ڕابردوو جیادەکاتەوە خۆڕاگری و تەسلیم نەبوونێتی بەداڕوخان لەبەرامبەر بوومەلەرزەکەی ساڵی 2017 کەبەگوڕی 7.3 پلەی ڕێختەر بوو و زیانێکی گەورەی بە لەشی بەنداوەکە گەیاند”.

ڕوونیشیکردەوە کە توانرا زیانەکانی بەنداوەکە چاکبکرێنەوە و “جارێکی تر ئومێدی پێ بەخشینەوە کە بەنداوی دەربەندیخان دوای 63 ساڵ تەمەن هێشتا جێگەی ئومێد و دڵنیاییە و دەتوانێت وەک پێش بوومەلەرزەکە بەرگەی لافاو و شەپۆلەکان بگرێت کە ڕووی تێدەکەن”.

بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دەربەندیخان دەڵێت: “بەو هیوای هەموو ساڵێک دڵخۆشمان بکات بە سەرڕێژبوون و سوپاس بۆخوای گەورەش کە بارانی پڕ لە خێر و خۆشی داباراند”.

بە تۆمەتی دزینی سندوقی خێری مزگەوت دەستگیرکران
پێشت بە تۆمەتی دزینی سندوقی خێری مزگەوت دەستگیرکران
بوروسیا دۆرتمۆند گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ
دواتر بوروسیا دۆرتمۆند گەیشتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ
ەیوەندیدار