شاندێکی ئەمنی عێراق سەردانی ئێران دەکات



شاندێکی باڵای ئەمنیی عێراق بە مەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی جێبەجێکردنی رێکەوتنی ئەمنیی گەیشتە تاران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای ئەمنی عێراق سەردانێکی فەرمی بۆ تارانی پایتەختی ئێران ئەنجام دەدات، بە ئامانجی تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە ئەمنییەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامدراوە، کە بریتییە لە چەکداماڵینی هێزە کوردییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان.

لە بەیاننامەیەکدا کە نووسینگەی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردووەتەوە، شاندێکی ئەمنی بەرەو تاران بەڕێکەوتووە بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران، لەژێر ڕێنمایی فەرماندەیی سەرۆکی هێزە چەکدارەکان، سەرۆک وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی.

هەریەکە لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم و هیوا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ئەندامی شاندە ئەمنییەکەی عێراقن.

بەپێی ئەو زانیاریانەی سابت محەمەد وەزیری بەرگری عێراق ئاشکرای کردوە، سەرجەم هێزە کوردییەکانی ئێران چەککراون و رەوانەی پێنج بنکەی سەربازی ناوخۆی عێراق کراون.

بڕیارە لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنیی ئێراندا شاندەکەی عێراق گفتوگۆ لەبارەی جێبەجێکردنی خاڵەکانی رێکەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوولا بکرێت.

مامەڵەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەستیپێکرد
پێشت مامەڵەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەستیپێکرد
بایدن بودجەیەکی کاتیی پەسەند کرد و دامەزراوە فیدراڵییەکانی لە داخستن پاراست
دواتر بایدن بودجەیەکی کاتیی پەسەند کرد و دامەزراوە فیدراڵییەکانی لە داخستن پاراست
ەیوەندیدار