وەزارەتی ناوخۆ کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە



وەزارەتی ناوخۆ کارمەندەکانی ئاگادار دەکاتەوە کە کورسی نوێی خوێندنیان لە دەرەوەی وڵات بۆ ئامادە کراوە و سەردانی بەشی دیراساتی وەزارەتەکە بکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ئاگادارییەکی بۆ ئەو پێشکەشکارانەی بڵاوکردەوە کە لە توانستی زانستی دەرچوون، بەوەی کورسیان لە زانکۆکان بۆ زیاد کراوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “دوا بە دوای ئاگاداریمان بۆ ئەوانەی دەیانەوێ لە دەرەوەی وڵات بخوێنن، بە گوێرەی گشتاندنی وەزارەتمان ن ژمارە ٢٧٦٤١/د لە ٢٨/٩/٢٠٢٣، “ئەو پێشکەشکارانەی خوێندنی باڵا کە لە قۆناغی یەکەم لە تاقی کردنەوەی توانستی زانستی دەرچوون، بەڵام بە هۆی نەبوونی کورسی پێویست لە زانکۆکان سەرەتا وەرنەگیران و ئێستا لە قۆناغی دووەم لە لایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کورسیان بۆ تەرخان کراوە”.

داواشی لەو کارمەندانە کردووە سەردانی بەشی دیراسات بکە لە دیوانی وەزارەت بۆ ئەنجامدانی کاری پێویست.

تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پایتەختی تورکیا ڕوویدا
پێشت تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە پایتەختی تورکیا ڕوویدا
مامەڵەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەستیپێکرد
دواتر مامەڵەی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەستیپێکرد
ەیوەندیدار