مەغریب گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال

  • 550 بینین


مەغریب بووە یەكەم هەڵبژاردەی ئەفریقی لە مێژوودا بگاتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال

هەڵبژاردەی مەغریب پاش شكستهێنان بە ئیسپانیا لە قۆناغی ١٦دا، ئێوارەی دوێنێ‌ توانی شكست بە پرتوگالیش بهێنێت و خۆی بگەیەنێتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیالی قەتەڕ.

یەكەمجارە هەڵبژاردەیەكی ئەفریقی و عەرەبی دەتوانێت بگاتە ئەو قۆناغە، ئەمەش پاش لێدانێكی سەر نایابی یوسف ئەن نەسیری و پارێزگاریكردن لە گۆڵەكەیان تا كۆتایی بەرامبەر رۆناڵدۆ و هاوڕێكانی.

لە قۆناغی داهاتوودا، مەغریب ڕووبەرووی براوەی فەڕەنسا دەبێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە یاری نێوان فەڕەنسا ئینگلتەرا، فەرشەنسا براوە بوو.
ئەگەر بەردەوام بن لەسەر سەركەوتنەكانیان سەرلەنوێ مێژووییەكی دیكەی زێڕین دەنووسنەوە و دەگەنە یاری كۆتایی جامی جیهانی.

 

بەریتانیا دەیبەستێت
پێشت بەریتانیا دەیبەستێت
بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند
دواتر بوومەلەرزەیەك دەریای ناوەڕاستی هەژاند
پەیوەندیدار