بەریتانیا دەیبەستێت


 

بەریتانیا ڕووبەڕووی شەپۆلێكی سەرما و بەفربارینی بێوێنە دەبێتەوە، بەجۆرێك هاتووچۆی ئیفلیج كردووە بەتایبەت فڕۆكەخانەی مانچستەر كە قەرەباڵغترین فڕۆكەخانەی ئەو وڵاتەیە، ڕێڕەوەكانی فڕین و نیشتنەوەی بەڕووی گەشتە ئاسمانییەكاندا داخستووە.

فڕۆكەخانەی مانچستەر دەڵێت “بەهۆی چڕی بەفربارینەوە بەشێوەیەكی كاتی ئەو بەشانەی فڕۆكەخانەمان داخستووە، تەندروستی و پارێزراوی لە پێشینەی كارەكانمانە، لە نزیكترین كاتدا گەشتەكان دەستپێدەكەینەوە”.

داواشی لە گەشتیاران كرد پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانییەكانەوە بكەن بۆ وەرگرتنی دواین زانیاری لەبارەی گەشتەكانیانەوە.

هاوكات دەیان گەشتی ئاسمانی لە فڕۆكەخانەی دبلن لەنێویاندا 23 گەشتی چوون و 27 گەشتی هاتن هەڵوەشێندراونەتەوە.

فڕۆكەخانەی دبلن دەڵێت سەهۆڵ فڕۆكەكانی داپۆشیوە.

كەناڵی سكاینیوزی بەریتانی بڵاویكردەوە، بەپێی پێشبینییەكان بۆ هەفتەیەكی دیكە ئەو شەپۆلی سەرما و بەفربارینە بەردەوام دەبێت.

دەستەی كەشوهەوای بەریتانیا هۆشداری دا لەوەی تەم و بەستن هاتووچۆ بۆ بەریتانیا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاستەنگ دەكات.

لە باشووری ئینگلتەرا هۆشداری زەرد دراوە بەهۆی سەهۆڵ و بەفرەوە، لە لەندەنیش بەفربارین لە كاتژمێر نۆی بەیانی ئەمڕۆ تا نۆی بەیانی دوو شەممە بەردەوام دەبێت، بەجۆرێك بەفربارین دەگاتە 5 سانتیمەتر.

لە كەناراوەكانی خۆرئاوای ئینگلتەرا و وێڵز و باكوری ئێرلەندا هۆشداری دراوە بۆ دوێنێ و ئەمڕۆ.

هۆشداری دراوە لە ژیانی ئەو كەسە بە تەمەنانەی بە تەنها خۆیان لە ماڵەكاندا دەژین، كە بە دوای هاوڕێ و بنەماڵەكانیاندا بگەڕێن پێكەوەبن، پلەی گەرمی نێو ماڵەكان لە 18 پلەی سەدی كەمتر نەبێت.

 

بڕێكی دیكەی پارەی “دزی سەدە” گەڕێنرایەوە
پێشت بڕێكی دیكەی پارەی “دزی سەدە” گەڕێنرایەوە
مەغریب گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال
دواتر مەغریب گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی مۆندیال
پەیوەندیدار