قەیس خەزعەلی گرەنتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات



ئەمڕۆ دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ڕایگەیاند، واژۆ کۆدەکەنەوە تا ڕاژەی مووچەی فەرمانبەران بگوازرێتەوە سەر عێراق، ئەگەر ٢٠٠ هەزار واژۆ کۆبکەوە، ئەوا بەڵێنیان پێدراوە کە ڕاژەکەیان بگوازرێتەوە بۆ عێراق.

دڵشاد میرانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی خوێندەوە و ڕایگەیاند: ” ڕۆژی سێشەممە ٢٦ ئەیلوول سەردانی بەغدامان کرد بۆ بینینی قەیس خەزعەلی، لە میانی سەردانەکەدا کێشەکانی مامۆستایان، وانەبێژان، فەرمانبەران و خانەنشینان بە وردی خرانەڕوو، لە دیدارەکەدا شێخ قەیس خەزعەلی بەڵێنیدا چیتر ڕێگە نادەن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوابکەوێت و دەبنە بەرگریکاری فەرمانبەرانی هەرێم”.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەکرد، ” لە هەمان ڕۆژ لەگەڵ ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبووینەوە و داواکاری دامەزراندنی وانەبێژان، یەکخستنی سیستمی مووچە، گرفتی خوێندنی کوردی مامۆستایانی شاری کەرکوک و هەروەها خواستی فەرمانبەران و دابەشکردنی مووچەکانیان لەلایەن بەغداوە بە کارتی بانکی باسکرا داوای چارەسەرکردنی کێشەکانمان کرد، بۆ ئەو مەبەستەش فۆرمی ئەلیکترۆنی کۆکردنەوەی واژۆمان کاراکرد، تا بتوانین جگە ٦٠ هەزار واژۆیەی بۆ گواستنەوەی ڕاژەی مووچەی فەرمانبەران کۆمانکردبووەوە، ژمارەکە بگەیەنینە سەروو ٢٠٠ هەزار واژۆ”.

هاوکات داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن فۆرمەکە پڕبکەنەوە، تا بتوانن بە پاڵپشتی یاسایی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بگوازنەوە بۆ سەر بەغدا.

پێداکێشانی نەهەنگێک بە بەلەمێکدا قوربانی لێکەوتەوە
پێشت پێداکێشانی نەهەنگێک بە بەلەمێکدا قوربانی لێکەوتەوە
عێراق پلەی سێیەمی هاوردەکارانی شمەکی تورکیای گرتووە
دواتر عێراق پلەی سێیەمی هاوردەکارانی شمەکی تورکیای گرتووە
ەیوەندیدار