پێداکێشانی نەهەنگێک بە بەلەمێکدا قوربانی لێکەوتەوە



دەسەڵاتدارانی ئوسترالیا ڕایانگەیاند، بەهۆی پێداکێشانی نەهەنگێک بە بەلەمێکدا کە خەریکی ڕاوە ماسی بووە کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

پۆلیس ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتا لە نزیک کەنارئاوەکە کەسەکە بە بێهۆشی دۆزراوەتەوە و دواتر گیانی لەدەستداوە، هەروەها کەسەکەی دیکەش گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و باری تەندروستی جێگیرە.

جیهاد دیب، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن ڕایگەیاند، ڕووداوەکە “زۆر سەیر و ترساناکە”.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە،”پێدەچێت بەلەمەکە لەگەڵ نەهەنگێکدا پێکیاندا دابێت یان کاریگەری نەهەنگێک بووە کە بەهۆیەوە بەلەمەکە وەرگەراوەو ئەو ڕووداوەی لێکەوتووەتەوە”

ئەسەد: دۆخی ژیانی سوورییەکان خراپە و هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە
پێشت ئەسەد: دۆخی ژیانی سوورییەکان خراپە و هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتووە
قەیس خەزعەلی گرەنتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
دواتر قەیس خەزعەلی گرەنتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەکات
ەیوەندیدار