هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕۆژێک پێش ساڵیادی “هەینی خوێناوی” تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد



ڕۆژێک پێش ساڵڕۆژی “هەینی خوێناوی زاهیدان” لە ئێران، تێکهەڵچوون و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە شارە جیاوازەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان دروست بوو و ژمارەیەک خۆپیشاندەر دوای تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.
هەینی خوێناوی زاهیدان ئاماژەیە بۆ 30ی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو کە تێیدا لانیکەم سەد خۆپیشاندەری بەلوچ دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی مەکی ئەو شارە، بەنیازی گردبوونەوەیەک بوون بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان و هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دەستدرێژی سێسکی ​بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی ئەو ناوچەیە بۆ سەر کچێکی منداڵ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان کوژران.
ماڵپەڕی حاڵ وەش کە هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕووماڵ دەکات، لە دوایین هەواڵدا سەبارەت بە دۆخی شارەکانی بەلوچستان ڕایگەیاندووە لانیکەم 23 خۆپیشاندەر لە زاهیدان، رۆژی هەینی 29ی مانگی نۆ بریندار بوون کە یەکێکیان منداڵە.
چالاکوانانی بەلوچ گرتە ڤیدیۆییەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە و نووسیویانە کە دەنگی تەقەکردن لە هەموو شارەکەدا دەبیسترێت و گازی فرمێسکڕێژ لەنێو خۆپیشاندەراندا بەکارهاتووە.

خۆپیشاندەران دروشمی “مردن بۆ ستەمکار، چ شاە بێت و چ ڕێبەر”یان وتوەتەوە و لە ڤیدیۆکاندا ئەوانەی لە زاهیدان برینداربوون لە لایەن خەڵکەوە دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی پارێزراو.

مەولوی عەبدولحەمید ئیسماعیل زەهی، ئیمامی ئەهلی سوننەتی دیاری زاهیدان، لە وتاری نوێژی هەینیدا،29ی ئەم مانگە پێش ساڵیادی “هەینی خوێناوی” جارێکی دیکە جەختی لە “سزا”ی ئەنجامدەرانی ئەو “تاوانە” کردەوە و گوتی ئەوە داواکارییەکی سەرەکی خەڵکە لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
مەولوی عەبدولحەمید ئاماژەی بەوەشکرد هەرچەندە دادوەرەکانی دۆسیەی هەینی خوێناوی زاهیدان کەسانی “باشن”، بەڵام “ئەو سەربەخۆییەیان نییە کە پێویستە هەیانبێت” و دەڵێت “لە ناوەندە جیاوازەکانەوە فشاریان لەسەرە”.
عەبدولحەمید بە ڕوونی ڕایگەیاند کە لەبەر ئەم هۆکارە هیچ ئومێدێک نییە کە بڕیاری ئەو دادوەرانە ئەوە بێت کە خەڵک چاوەڕێی دەکەن.
چالاکوانان دەڵێن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران تاکو ئیستا نەک هەر ئەنجامدەرانی ئەو کوشتنانە و بریندارکردنی لانیکەم 300 کەسی ناڕازییان دادگایی نەکردووە، بەڵکوو بە شێوەی جۆراوجۆر فشاریان خستوەتە سەر خەڵکی ئەو ناوچەیە و زانایانی ئایینی و هەروەها خێزانی قوربانییەکانیش.

سبەینێ ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە ئاشکرادەکرێت
پێشت سبەینێ ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە ئاشکرادەکرێت
گەشتیارێك لە دەریاچەی دوکان خنکا
دواتر گەشتیارێك لە دەریاچەی دوکان خنکا
ەیوەندیدار