سبەینێ ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیە ئاشکرادەکرێت



وەزیری ناوخۆی عێراق رایگەیاند، سبەینێ شەممە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە ئاشکرادەکرێت.

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانییە لەلایەن لیژنەی لێکۆڵینەوە کۆتایپێهاتووە و سبەینێ ئەنجامەکەی ئاشکرا دەکرێت.

هەروەها کازم بوھان، بریکاری وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری لیژنەی لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی حەمەدانییە رایگەیاند، ھۆڵەکەی حەمدانیە ساڵی ٢٠١٣ دروستکراوە و مۆڵەتی نەبووە، و ئیدارەی ناوچەکە ھیچ کارێکی نەکردووە بۆ لابردنی ھۆڵەکە و روخاندنی، ھەروەھا لە دروستکردنی ھۆڵەکەدا زیادەڕەویی کراوەتەسەر زەوی کشتوکاڵی.

پەیوەست بە سزادانی ئەوانەی کەمتەرخەمیش بوون، حسێن عەلاوی راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران خۆی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوە لە روداوەکەی حەمدانیە دەکات و ئەوانەی لەو روداوەدا کەمتەرخەم بوون بەتوندترین شێواز سزادەدرێن.

درەنگانی شەوی سێشەممەی رابردوو، لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا لە هۆڵی هەیسەم لە قەزای حەمدانییە ئاگر کەوتەوە و بەهۆیەوە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا و ١٥٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕۆژێک پێش ساڵیادی “هەینی خوێناوی” تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد
دواتر هێزە ئەمنییەکانی ئێران ڕۆژێک پێش ساڵیادی “هەینی خوێناوی” تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد
ەیوەندیدار