سەرۆك کۆمار لە حەمدانییەوە هاوخەمی بۆ قوربانییان دەردەبڕێت



ئەمڕۆ هەینی، د. لەتیف ڕەشید سەرۆك کۆمار بە سەردانێك گەیشتە حەمدانییە بۆ بەسەرکردنەوەی کەسوکاری ئەو هاووڵاتییانەی کە لە سووتانی هۆڵی حاهەنگگێڕانەکە بوونە قوربانی.

سەرۆك کۆمار هاوخەمی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی و ئوەی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوەکان لە ڕووداوەکە بەردەوامن.

ئاماژەشیدا بەوەی وڵاتانی جیهان هاوخەمییان بۆ قوربانییانی ڕووداوەکە دەربڕی.

سەرۆك کۆمار ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەك بریندارانی ڕووداوەکە دەربڕی.

تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی سووتانی هۆڵی ئاهەنگگێڕانەکەی حەمدانییە بەردەوامە کە گیانلەدەستدانی زیاتر لە 100 هاووڵاتی لێکەوتەوە.

چوار برینداری ئاگرەکەی حەمدانییە گواسترانەوە بۆ تورکیا
پێشت چوار برینداری ئاگرەکەی حەمدانییە گواسترانەوە بۆ تورکیا
پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
دواتر پلەی گەرما نزم دەبێتەوە
ەیوەندیدار