چوار برینداری ئاگرەکەی حەمدانییە گواسترانەوە بۆ تورکیا



چوار کەس لە بریندارانی ئاگری نێو ھۆڵی ئاھەنگگێڕانەکەی حەمدانییە، مەبەبەستی چارەسەر گواسترانەوە بۆ تورکیا.

لەو بارەیەوە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سودانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاويكردەوە: “بە فەرمانی سەرۆک وەزیران محەمەد شیاع سودانی، چوار کەس لە بریندارانی ڕووداوە دڵتەزێنەکەی قەزای حەمدانییە لەگەڵ ھاوکارەکانیاندا ڕەوانەی تورکیا کران بەمەبەستی چارەسەر”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە تیمێکی تەندروستیی ١٠ کەسی لەگەڵ بریندارەکاندا ڕەوانەی تورکیا کراون، کە پێکھاتووە لە دوو پزیشک و یاریدەدەری پزیشک و پشپۆڕانی ھاوکاری سەرەتایی.

لە ئاکامی کەوتنەوەی ئاگر لە ھۆڵێکی ئاھەنگگێڕاندا لە قەزای حەمدانییەی سەربە پارێزگای نەینەوا، زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرۆکێکى هەمیشە زیندوو
پێشت سەرۆکێکى هەمیشە زیندوو
سەرۆك کۆمار لە حەمدانییەوە هاوخەمی بۆ قوربانییان دەردەبڕێت
دواتر سەرۆك کۆمار لە حەمدانییەوە هاوخەمی بۆ قوربانییان دەردەبڕێت
ەیوەندیدار