لە سلێمانی تەقە لە دووکوڕی وەستا حەسەنی کەبابجی کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا



لە سلێمانی تەقە لە دووکوڕی وەستا حەسەنی کەبابجی کرا و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بە سەختی برینداربوو

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی سلێمانی بە (خەڵک)ی راگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی نزیک مزگەوتی مەولەوی، تەقە لە دووکوڕی وەستا حەسەنی کەبابچی کراوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوەو ئەوی دیکەش بەسەختی برینداربووە

ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئەو کوڕەی کوژراوە ناوی رۆژە و تەمەنی ١٦ ساڵە، ئەوەی دیکەشیان ناوی محەمەدە کە کوڕە گەورەی وەستا حەسەنە و ئێستاش هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و ئەو کەسانەی تەقەکانیشیان کردووە هەڵهاتوون.

ئەوە لە کاتێکدایە ماوەیەک پێش ئێستا وەستا حەسەنی کەبابچی لە نێوباخەکەی لە سیتەک گیانی لەدەستدا، کەسوکارەکەشی دووی رووداوەکە رایانگەیاند، رووداوەکە خۆکوژی بووە و ئەوان کێشەیان لەگەڵ کەس نییە.

ئاسایش هۆکاری کوشتنی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی ئاشکرا کرد
پێشت ئاسایش هۆکاری کوشتنی کوڕەکەی وەستا حەسەنی کەبابچی ئاشکرا کرد
پۆلیسی هەولێر لەسەر لێدانی چەند گەنجێک بە شەق و زللـە لە یادی مەولود روونکردنەوە دەدات
دواتر پۆلیسی هەولێر لەسەر لێدانی چەند گەنجێک بە شەق و زللـە لە یادی مەولود روونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار