پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند کرا

  • 1,054 بینین


دووەم رۆژی كۆنگرەی پێنجه‌می یەکێتی بەڕێوەچوو، یەکێک لە بەرنامەکان پەیڕەوی ناوخۆی حزبەکەبوو، وە به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ پەیڕەوی ناوخۆیی حزبەكەی پەسەند كرد و به‌پێی په‌یڕه‌وه‌كه‌ش، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌ 61 ئه‌ندام پێكدێت.

به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وه‌كه‌، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌ 61 ئه‌ندام پێكدێت به‌سه‌رۆكی یه‌كێتیه‌وه‌، به‌ده‌نگدانی راسته‌وخۆی ئازاد و نهێنی هه‌ڵده‌بژێردرێن.

یه‌كێك له‌ له‌ ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، به‌رپرسه‌ له‌ به‌دواداچونی بڕیار و راسپارده‌كانی كۆنگره‌ و داڕشتنی سیاسه‌تی گشتی یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی.

بەپێی په‌یڕه‌وه‌كهی یەکێتی‌، سه‌رۆكی یه‌كێتی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی ئه‌و حزبه‌ ده‌بێت، هه‌روه‌ها راگری یه‌كده‌نگی یه‌كڕیزی یه‌كێتیه‌ و كارده‌كات بۆ پاراستن و جێبه‌جێكردنی په‌یڕه‌وی ناوخۆ و یه‌كڕیزی و یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان،

یەکێکی تر لەو بڕگانەی بە سەرۆکی یەکێتی دراوە لەم پەیرەوەدا،  14 ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتە كه‌ یه‌كێكیان جێبه‌جێكردنی بڕیار و سیاسه‌ته‌كانی یه‌كێتیه‌.

لێرەوە ڕەسنووسی پەیڕەوەکە بخوێنەرەوە

لەبەردەم فولکەی پەری دەریا ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا
پێشت لەبەردەم فولکەی پەری دەریا ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا
نرخی زێر بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی
دواتر نرخی زێر بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی
پەیوەندیدار