نرخی زێر بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی و یەک گرام لەولە زێر بە ٦٠ دۆلارە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر بە ٦٠ هەزار و ٢٧١ دۆلارە.

لە ماوەی رابردوودا، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و گەشتە نزمترین ئاستی سێ هەفتەی رابردوو. نرخی یەک ئونسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بە هەزار و ٨٧٤ دۆلارە و لە هەرێمیش لە ماوەی نزیکەی دوو رۆژدا بە نزیکەی ١١ هەزار دینار لە بەهای هەر مسقاڵێک کەمیکردووە.

نرخی زێر لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان راستەوانەیە واتە بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار نرخی زێریش بەرزدەبێتەوە و بەپێچەوانەشەوە.

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٥٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤١٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٣٩ هەزار دینارە

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٧٨ هەزار دینارە

پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند کرا
پێشت پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند کرا
لەسەر ڕووداوەکەی حەویجە سێ کەس دەستگیرکران
دواتر لەسەر ڕووداوەکەی حەویجە سێ کەس دەستگیرکران
ەیوەندیدار