لەبەردەم فولکەی پەری دەریا ڕووداوێکی هاتووچۆ ڕوویدا



هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، کاتژمێر ٣ ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە جۆری ( مسیوبۆشی/ چوار تەن ) لە فولکەی پەری دەریا کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات و وەردەگەڕێ .

هاتووچۆی دەربەدیخان ئاماژە بەوەشدەدات، شۆفێرەکەی بە سوکی بریندار بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان کرا .

لەبارەی هۆکاری ڕووداوەکە، هاتووچۆی دەربەندیخان هۆکارەکەی بۆ خێرایی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکە گێڕایەوە و لەئاکامدا ئەو رووداوەی لیکەوتۆتەوە،

رووداوەکانی هاتووچۆ لە کوردستان بەیەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی مردن دادەنرێت، ئەویش بەهۆی خراپی ڕیگاو بان و خێرایی زۆری شۆفێران دەگەڕێتەوە.

جارێکیتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێشت جارێکیتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند کرا
دواتر پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی پەسەند کرا
ەیوەندیدار