لەسەر ڕووداوەکەی حەویجە سێ کەس دەستگیرکران



پاش ڕووداوەکەی ڕۆژی چوارشەممە لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە قەزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک و ژەهراویبوونی دەیان کەس بەو خواردنانەی بۆ ئاهەنگەکە ئامادە کرابوون، پۆلیسی پارێزگای کەرکوک فەرمانی کردووە ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی کەمتەرخەمیان کردووە و بوونەتە هۆکاری ڕووداوەکە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێگەی فەیسبووکەوە ڕایگەیاند پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوە سێ کەس لەسەر ڕووداوەکە دەستگیرکران کە بووە هۆی ژەهراویبوونی 262 کەس.

هەروەها وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندنەکەیدا دەڵێت لەسەر فەرمانی فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، تیمێک پێکهێنراوە بە سەرۆکایەتی جێگری فەرماندەی پۆلیس و یاریدەدەرەکەی بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی ئەو کەسانەی ژەهراویبوون.

ئاماژەشی بەوە کرد تەواوی ئەو کەسانەی ژەهراویبوون باری تەندروستیان باش بووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.

ئەم ڕووداوە ڕۆژێک دوای ئاگرکەوتنەوەکەی هۆڵی شایی شارۆچکەی حەمدانییە بوو، کە بەهۆیەوە زیاتر لە 120 کەس گیانیان لەدەستدا و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

نرخی زێر بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی زێر بەشیوەیەکی بەرچاو دابەزی
مایکڵ گامبۆن ، ئەکتەری ناوداری فیلمی هاری پۆتەر کۆچی دوایی کرد
دواتر مایکڵ گامبۆن ، ئەکتەری ناوداری فیلمی هاری پۆتەر کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار