ئێران هاتووچۆی هەندێک ئۆتۆمبێل لە هەرێمەوە سنووردار دەکات



هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕێگەیان پێنادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، لە باشماخیش رێگە بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی “مۆدێل بەرز نادرێت”.

 

شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ڕایگەیاند، ” بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ گەشتیاران ڕێگەیان پێنەدەدرا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت خۆیان گەشتی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بکەن، بەهۆی کێشەی بیمە لە دیوی ئێران، بەڵام ئێستا گرفتەکە چارەسەر کراوە و گەشتیاران دەتوانن ئۆتۆمبێلی خۆیان بەکاربهێنن، جگە لە چەند ئۆتۆمبێلێکی مۆدێل بەرز نەبێت”.

 

شاخەوان بەکر، ئاماژەی بەوەکرد، ” گەشتیاران ڕێگەیان پێنادرێت بە ئۆتۆمبێلی جۆری؛-

لاندکرۆزەر بەهەموو مۆدێلە بەرزەکانییەوە، توێتا پڕادۆ، بی ئێم و مارسیدس بچنە ئێران، لە کاتێکدا پێشتر بەرپرسانی سنووری ئێران ڕایانگەیاندوە “گەشتیاران بەو ئۆتۆمبێلانە رۆشتوون و نەگەڕاونەتەوە، وەکو بڵێی کاری قاچاخچێتییان پێ کردبێت”.

 

هاوکات پێشتر بۆ ئەوەی هەر گەشتیارێک ئۆتۆمبێلی خۆی بۆ ئێران ببات بڕی ٢٥٠ دۆلاری لێوەردەگیرا، ئێستا بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ دەڵێت “لەو برە پارەیە زیاتریش لە گەشتیاران وەردەگیرێت و بەگوێرەی جۆری ئۆتۆمبێلەکان بڕەکان دەگۆڕدرێت، بڕیارە ئەو نرخانەش هەمووی پێداچوونەوەی بۆ بکرێت”.

بەرگری شارستانی دهۆک یارییە ئاگرینەکان قەدەغە دەکات
پێشت بەرگری شارستانی دهۆک یارییە ئاگرینەکان قەدەغە دەکات
بەغدا، رێگای جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە
دواتر بەغدا، رێگای جێگرەوە بۆ هەناردەی نەوتی هەرێم دەدۆزێتەوە
ەیوەندیدار