بەرگری شارستانی دهۆک یارییە ئاگرینەکان قەدەغە دەکات



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک یارییە ئاگرینەکانی لەناو هۆڵی ئاهەنگ و بۆنەکان قەدەغە کرد.

بەرگری شارستانی دهۆک رایگەیاند، نابێت بە هیچ شێوەیەک یارییە ئاگرینەکان لە هۆڵی ئاهەنگگێڕان، هۆڵی شانۆگەری، هۆڵی هۆتێلەکان، یانەی شەوانە، باخچە تایبەتەکان و شوێنە گەشتیارییەکان هەبێت، هەر کەسێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی توندی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەرگری شارستانی دهۆک لە نووسراوێکدا رێنمایی نوێی لەبارەی یارییە ئاگرینەکان و سیستەمی ئاگرکوژێنەوە لە شوێنە گشتییەکان بڵاوکردەو و لە رێنماییە نوێیەکان دا ئاماژە بەوەکراوە، پێویستە هەموو کۆمپانیا و کۆگا بازرگانییەکان، هەروەها هۆتێل و یەکەکانی نیشتەجێبوون و بەنزینخانەکان سیستەمی ئاگرکوژێنەوە هەبێت.

شەوی 26ی ئەیلوولی 2023، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە حەمدانییە زیاتر لە 100 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 200 کەسی دیکە بریندارن.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆک لە ماوەی نۆ مانگی رابردوودا هەزار و 196 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە، بەهۆیەوە حەوت کەس برینداربوونە.

بڕێکی زۆر پارە گەڕێندرایەوە بۆ بانکێک لە سلێمانی
پێشت بڕێکی زۆر پارە گەڕێندرایەوە بۆ بانکێک لە سلێمانی
ئێران هاتووچۆی هەندێک ئۆتۆمبێل لە هەرێمەوە سنووردار دەکات
دواتر ئێران هاتووچۆی هەندێک ئۆتۆمبێل لە هەرێمەوە سنووردار دەکات
ەیوەندیدار