دەست بەسەر ١٣١ مۆبایلی قاچاخدا گیرا



تیمەکانی پاسەوانی گومرکی وەزارەتی بازرگانیی تورکیا دەستیان بەسەر ١٣١ مۆبایلدا گرت کە لە هەرێمی کوردستانەوە داخڵی تورکیا کرابوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی بازرگانی تورکیا ڕایگەیاند، تیمەکان لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیی، بارهەڵگرێکی گوماناویان ڕاگرت کە بەمەبەستی چوونە ناو تورکیا لە عێراقەوە چووبووە دەروازەی سنووری خابوور (ئیبراهیم خەلیل).

ڕوونیشیکردەوە کە دوای پشکنینی ئێکس ڕەی بۆ بارهەڵگرەکە، لە چەند شوێنێکیدا شتی گوماناوی بەدیکرا.

لە کاتی پشکنیندا لە ناو بتڵێکی غاز و بەشی پێداویستییەکانی شۆفێرەکەدا بوو، ١٣١ مۆبایلی مارکە جیاوازی نوێدا دۆزرانەوە، کە بەهاکەی دوو ملیۆن و ١٧٧ هەزار لیرەی تورکیە کە دەکاتە نزیکەی 80 هەزار دۆلار.

وەزارەتی بازرگانی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی سلۆپی درێژەی هەیە.

 

٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم
پێشت ٢٠٠ ملیاری دیکە بۆ مووچەی فەرمانبەران گەیشتە هەرێم
ڕووسیا و ڕۆژئاوا… هەڕەشەی زارەکی تادێت پەرەدەستێنێت
دواتر ڕووسیا و ڕۆژئاوا… هەڕەشەی زارەکی تادێت پەرەدەستێنێت
ەیوەندیدار