نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد



نرخی زێڕ بۆ كەمترین ئاست لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا دابەزیوە و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ زیادبوونی ڕێژەی سوو لە ئەمریكا و زێڕنگەرێك دەڵێت: پێدەچێت نرخەكەی زیاتر داببەزێت.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد و ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوو تاوەكو داخستنی بۆرسە بەم نرخە بەردەوام بێت، ئەوا دابەزینی تر تۆمار دەكات.

وتیشی، “تەنها ئەمڕۆ بۆ هەر ئۆنسەیەك نزیكەی 30 دۆلار لە نرخەكەی دابەزیوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك ئۆنسە لە سەرووی 1900 دۆلارەوە ئەمڕۆ دابەزی بۆ 1889 دۆلار و ئێستاش زیاتر نرخەكەی دابەزیوە بۆ 1876 دۆلار.

وتیشی، “نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 478 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 419 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 359 هەزار دینارە”.

 

سێ رۆژ ماتەمینییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوی فەرمی؟
پێشت سێ رۆژ ماتەمینییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوی فەرمی؟
بۆ یادی لەدایک بونی پێشەوای مرۆڤایەتی ئێوارە خوانێک ڕێکخرا
دواتر بۆ یادی لەدایک بونی پێشەوای مرۆڤایەتی ئێوارە خوانێک ڕێکخرا
ەیوەندیدار