سێ رۆژ ماتەمینییەکەی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوی فەرمی؟



حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ماتەمینییە گشتییەکەی هەرێمی کوردستانەوە دەوامی هیچ دامودەزگایەک ناوەستێت و دەوام ئاسایی دەبێت.

شەوی ڕابردوو لە ئاهەنگێكی بووك و زاوادا لە هۆڵی (هەیسەم) لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگر كەوتەوە و بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەكان بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە سەقفی باڵەخانەكە بەربووە و داڕووخاوە بەسەر ئامادەبووانی ئاهەنگەكەدا و ئەوەش كارەساتێكی گەورەی لێ‌ كەوتەوە و دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی عێراق و جیهان هەبوو.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، سەرۆك وەزیران فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.

لەسەر رووداوەکەی حەمدانیە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکرێت
پێشت لەسەر رووداوەکەی حەمدانیە زانیاری نوێ ئاشكرا دەکرێت
نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد
دواتر نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد
ەیوەندیدار