كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا



مامۆستایان لە بایكۆتی خوێندن بەردەوامن و و داوای مووچەكانی مانگی (7 و 8 و 9) دەكەن و بانگەوازی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن و ڕۆژی یەك شەممە 1ی تشرینی یەكەم وەك یەكەم ڕۆژی خۆپیشاندان دیاری دەكەن.

بەپێی بانگەوازێك، كە مامۆستایانی ناڕازی بڵاویانكردۆتەوە، بڕیارمانداوە بەهۆی بەردەوامیی و بێباکی بەرپرسانی ئەم هەرێمە لە برسیکردن و شکۆشکاندن و دەستخستنەگەرووی خۆشگوزەرانی و مافەکانمان ڕۆژی یەک شەممە ١/ ١٠/ ٢٠٢٣ دەست بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی بكەین.

هەر بەپێی بانگەوازەكە، دوای ڕاوێژ لەگەڵ دەستە و گروپە ناڕازییەکانی تر و مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم شار و شاڕۆچکەکان لە ڕۆژانی داهاتوودا کات و شوێنی خۆپیشاندانی سەرجەم شار و شارۆچکەکان بڵاودەکەینەوە.

بانگەواز بۆ خۆپیشاندان:
بەڕێزان:
– مامۆستایانی میلاک و وانەبێژان
– مامۆستایانی ئایینی و ڕێکخراوە مەدەنییەکان
– فەرمانبەرانی کەرتە جیاوازەکان
– پزیشکان و کارمەندان و خۆبەخشانی تەندروستی
– گەنجانی دانەمەزراو و بێکار
– خوێندکاران و کەسوکاریان و کاسبکاران و خاوەن پێداویستی تایبەت
لەژێر دروشمی ئەم دێڕە پڕ داناییەی (مەحوی)دا کە دەفەرموێت:
(سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکە تاڵم بۆ چیە!
دڵ کە هۆشێکی نەبێ شیشەی بەتاڵم بۆ چیە!)
#بڕیارمانداوە بەهۆی بەردەوامیی و بێباکی بەرپرسانی ئەم هەرێمە لە برسیکردن و شکۆشکاندن و دەستخستنەگەرووی خۆشگوزەرانی و مافەکانمان.
#ڕۆژی_یەکشەممە ١/ ١٠/ ٢٠٢٣
دوای ڕاوێژ لەگەڵ دەستەو گروپە ناڕازییەکانی تر و مامۆستایانی ناڕازی سەرجەم شارو شاڕۆچکەکان
لە ڕۆژانی داهاتو کات و شوێنی خۆپیشاندانی سەرجەم شاروشارۆچکەکان بڵاو دەکەینەوە
لێرەشەوە داوا لە هەموو لایەکتان دەکەین، بەسە چیتر ئەم هەموو بێڕێزی و چەوسانەوە و ستەمکارییە قبووڵ مەکەن و وەک ئەرکێکی ئاینی و مرۆڤایەتی و ویژدانی و ئەخلاقیی، دژ بەم جەلاد و دز و ستەمکارانە، هەڵوێستی مەردانە بنوێنن و بڕژێنە سەرشەقام و دەنگی (نـــــــــا) بکێشن بە تەوێڵیاندا.
لە یادمان نەچێت بێدەنگی و ملکەچی و بێهەڵوێستی، ژیان و دۆخمان لەمەی کە هەیه خراپتری دەکات.

بۆ یادی لەدایک بونی پێشەوای مرۆڤایەتی ئێوارە خوانێک ڕێکخرا
پێشت بۆ یادی لەدایک بونی پێشەوای مرۆڤایەتی ئێوارە خوانێک ڕێکخرا
حكومەتی هەرێم 3 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
دواتر حكومەتی هەرێم 3 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند
ەیوەندیدار