حكومەتی هەرێم 3 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند



حكومەتی هەرێمی كوردستان وەك هاوخەمییەك بۆ قوربانیانی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی حەمدانیە، ماوەی 3 ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، وەک هاوخەمی و ڕێز لە ڕۆحی قوربانییانی ڕووداوەکەی حەمدانییە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی کرد سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت.

ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەم ڕووداوەش، سەرۆك وەزیران فەرمانی کردووە تیمەکانی تەندروستی و فریاگوزاری بەدەم قوربانییانەوە بچن و دەرگای نەخۆشخانەکانی کوردستان بە ڕووی بریندارەکان بکرێتەوە بۆ چارەسەری پێویستییان.

شەوی ڕابردوو لە ئاهەنگێكی بووك و زاوادا لە هۆڵی (هەیسەم) لە قەزای حەمدانیە لە پارێزگای نەینەوا ئاگر كەوتەوە و بەپێی تۆمارە ڤیدیۆییەكان بەهۆی شۆرتی كارەباوە ئاگر لە سەقفی باڵەخانەكە بەربووە و داڕووخاوە بەسەر ئامادەبووانی ئاهەنگەكەدا و ئەوەش كارەساتێكی گەورەی لێ‌ كەوتەوە و دەنگدانەوەی لەسەر ئاستی عێراق و جیهان هەبوو.

 

كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان ڕاگەیەنرا
بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
دواتر بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
ەیوەندیدار