کەشناسی، “پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەست پێدەکات”



ئەمڕۆ چوارشەممە کەشناسی عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەی بڵاوکردەوە، کە تێیدا ئاماژەی بەوەکردووەپلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و پێشبینی خۆڵبارین دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراقدا ئاماژە بەوەکراوە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەلەکانی گەرماش لەسەرتاسەری وڵاتدا هاوشیوەی تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر دەبێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ڕۆژی هەینی ئاسمان لە ناوەندی عێراق و هەرێمی کورستان ساماڵ دەبێت و هەندێکجار پەڵە هەوری پێوە دەبێت و لە ناوچەکانی باشوریش ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست نزیک لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژانی پێشتر دەێت و لە هەرێمی کوردستانیش پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی شەممە، ئاسمان لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش ناوەند و هەرێمی کوردستان بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشتر چەند پلەیەک نزمتر دەبنەوە.

هاوکات، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو ڕەوشی کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق لەنێوان ساماڵ و هەری پچڕ پچڕدا دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەور و نیمچە هەور دەبێت و لەناوچەکانی باشووریش ئاسمان ساماڵ دەبێت و پەڵە هەوری پیوەدەبێ، بەڵام پلەکانی گەرما لەسەرتاسەری وڵاتدا کەمێک نزم دەبنەوە.

براندە جیهانییەکانی پۆشاک دابەزینی فرۆشیان ڕاگەیاند
پێشت براندە جیهانییەکانی پۆشاک دابەزینی فرۆشیان ڕاگەیاند
بەرپرسانی هەرێم و عێراق هاوخەمییان بۆ ڕووداوەکەی حەمدانییە نیشاندا
دواتر بەرپرسانی هەرێم و عێراق هاوخەمییان بۆ ڕووداوەکەی حەمدانییە نیشاندا
ەیوەندیدار