دواین بڕیار لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان ڕاگەیەنرا



نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاشكرای دەكات، تا ئێستا هیچ بڕیارێکی نوێ نییە بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و دەشڵێت: “ئەگەر ئۆتۆمبێلێک سەرپێچی نەکات بە ئاسایی دەتوانێت هاتووچۆ بکات”.

سوارە عومەر کەریم، نوێنەری خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ڕایگەیاندووە، “بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان، بڕیارێک هەیە کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هامەهانگی لەگەڵ هاتووچۆی شارەکانی هەرێم ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا نەهێڵن و سەرجەمیان تۆماربکرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “زیاتر ئەو ئۆتۆمبێلانە کێشەیان بۆ دروست دەکرێت و سزا دەدرێن، کە سەرپێچی دەکەن، بە تایبەت ئەوانەی جامەکانیان ڕەش دەکەن یان تەقەی پێدەکەن یاخود مۆڵەتی شۆفێری پێنەبێت ئەمانە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت و تووشی سزا ده‌بنه‌وه‌”.

جەختیشی كردەوە، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک سەرپێچی نەکات بە ئاسایی دەتوانێت هاتووچۆ بکات.

لاهور شێخ جەنگی بۆ دروستكردنی لیستی هەڵبژاردن بڕیاریدا
پێشت لاهور شێخ جەنگی بۆ دروستكردنی لیستی هەڵبژاردن بڕیاریدا
نرخی دۆلار بەرزبووەوە
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
ەیوەندیدار