لاهور شێخ جەنگی بۆ دروستكردنی لیستی هەڵبژاردن بڕیاریدا



لاهور شێخ جەنگی سەبارەت بە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، لێرە بەدواوە ئێمە خاوەنی بڕیاری خۆمانین و درێژە بە کاری سیاسیی خۆمان دەدەین و دەشڵێت: “لیستیان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان دەبێت”.

لاهور شێخ جەنگی، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ڕایگەیاند، “ئۆباڵی کارکردنمان لە دەرەوەی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنجەم دەکەوێتە ئەستۆی ئەوانەی کە دوو ساڵە لە جیاتی ڕێکخستنەوەی ناوماڵی یەکێتی و پێکەوە کارکردن، مەشغوڵبوون بە بێدەنگی و سێبەری ئێمەوە”.

ڕاشیگەیاند، دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم وەک یەکەم هەنگاومان بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پارلەمانی کوردستان دەکەین و لیستێکی گەل پەسەند ڕادەگەیەنین، کە خۆی دەبینێتەوە لە بەرەیەکی فراوانی ڕزگاریی نیشتمانی بە بەشداری سەرجەم دەنگە ئازا و دلێر و ناڕازییەکانی خەڵکی کوردستان لەناوە و دەرەوەی یەکێتی بۆ ڕزگاربوون لەم دۆخە ناهەموار و قەیرانە قووڵانەی بەرۆکی هاووڵاتییانی گرتووە.

ئاشكراشی كردووە، ئێمە لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ باشکردنی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و گەڕانەوەی شکۆ بۆ تاکی کورد شان دەدەینە بەر ئەم ئەرکە قورسە و هەموو تواناکان لەو پێناوەدا دەخەینەگەڕ.

دەشڵێت: “بەداخێکی زۆرەوە دۆخی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان و مووچەخۆرانیش لەوپەڕی خراپیدایە و گەنجەکانمان بە تەواوی نا ئومێدبوون لەوەی ژیانێکی ئارام و شایستە و ئاسۆیەکی ڕوونیان هەبێت لەم هەرێمەدا”.

لە خوێندنگەكانی عێراق خواردن بە خوێندكاران دەدرێت
پێشت لە خوێندنگەكانی عێراق خواردن بە خوێندكاران دەدرێت
دواین بڕیار لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان ڕاگەیەنرا
دواتر دواین بڕیار لەسەر ئۆتۆمبێلە بێ‌ سەرەتاكان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار