قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران ساڵانە دەگاتە ٤٠ ملیار دۆلار



ڕۆژی سێشەممە، ڕێکخراوی گەشەپێدانی بازرگانی ئێران ئامادەیی حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری لەگەڵ عێراق و بەشداریکردن لە گەشەپێدانی پیشەسازیی وڵاتەکەی تا ساڵی ٢٠٣٥ دەربڕی، پێشنیاری بەرزکردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتی بۆ ٤٠ ملیار دۆلاری ساڵانە کرد.

لە میانی کۆنفرانسی بازرگانی هاوبەشی ئێران و عێراق لەلایەن سەرۆکی ڕێکخراوەکە، مەهدی ضیغمی پێشکەش کرا، ئێران ئامادەی خۆی نیشاندا بۆ دابینکردنی تەکنەلۆجیا بۆ عێراق و پەرەپێدانی پڕۆژەی پیشەسازی لە عێراق.

ناوبراو وتی، بە ناوی وەزارەتی پیشەسازی و حکومەتی ئێرانەوە پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆمان بۆ گەشەپێدانی پیشەسازیی عێراق تا ساڵی ٢٠٣٥ ڕادەگەیەنین، قەبارەی پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان ئێران و عێراق لە زیادبووندایە و ساڵانە دەتوانێت بگاتە ٣٠ یان ٤٠ ملیار دۆلار.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد، “لیژنەی بازرگانی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لێکۆڵینەوە لە پەرەپێدانی پلانەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری، ڕێگاکانی پەرەپێدانی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق دەکات”.

هەروەها ئەوەی خستەڕوو، “لیژنەکە لێکۆڵینەوەی کردووە بۆ هەڵوەشاندنەوەی سنووردارکردنی بازرگانی و تایبەتمەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، لەگەڵ پرسە لۆجستی و بازرگانییەکان بۆ ئەوەی قەبارەی بازرگانی ئێستا بۆ ٢٠ ملیار دۆلار ساڵانە بەرزبکەنەوە”.

سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
ئێران؛ سزای لەسێدارەدان بۆ چوار فرۆشیاری خواردنەوەی کحولیی ساختە دەرکرا
دواتر ئێران؛ سزای لەسێدارەدان بۆ چوار فرۆشیاری خواردنەوەی کحولیی ساختە دەرکرا
ەیوەندیدار