ئێران؛ سزای لەسێدارەدان بۆ چوار فرۆشیاری خواردنەوەی کحولیی ساختە دەرکرا



لە ویلایەتی ئەلبورزی ئێران، سزای لەسێدارەدان بۆ چوار کەس دەرکرا کە تۆمەتباربوون بە فرۆشتنی خواردنەوەی کحولی ساختە، خواردنەوەکان بوونە هۆی گیانلەدەستدانی ١٧ کەس و کوێر بوونی ١٩١ کەسی دیکە.

مەسعود ستایشی، وتەبێژی دەسەڵاتی دادوەری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا لە تاران ڕایگەیاند، لەسەر دۆسیەی ئەو تۆمەتبارانەی بەهۆی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی خواردنەوەی کحولی ژەهراوی کە گیانلەدەستدانی ١٧ کەس و کوێربوونی ١٩١ کەسی دیکەی لێکەوتەوە، چوار کەس سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرکراوە.

لە شاری کەرەجی سەربە ویلایەتەکە، لە ١٣ی حوزەیراندا ژمارەیەک کەس بەهۆی ژەهراویبوون بە خواردنەوەی کحول گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرۆکی داواکاری گشتیی ئەلبورز، حوسێن فازیلی هەریکەندی، لە ٢٣ی حوزەیراندا بڵاویکردەوە کە بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە (میتانۆل) ١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە.

هەریکەندی باسی لەوە کرد کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی خواردنەوە کحولیە ساختەکەیان بڵاوکردووەتەوە، نۆ کەسیان دەستبەسەرکردووە.

قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران ساڵانە دەگاتە ٤٠ ملیار دۆلار
پێشت قەبارەی بازرگانی عێراق لەگەڵ ئێران ساڵانە دەگاتە ٤٠ ملیار دۆلار
حکومەتی هەرێم: ئاگاداربن سبەینێ پشووە
دواتر حکومەتی هەرێم: ئاگاداربن سبەینێ پشووە
ەیوەندیدار