چۆن گووگڵ جیهانی گۆڕی؟



گەڕانی “گووگڵ” بە پشتبەستنێکی هەمەلایەنە ڕووی جیهانی گۆڕی، بیست و پێنج ساڵ پێش ئێستا گەڕان بەدوای مانای وشەیەک یان ناونیشانی چێشتخانەیەک لە شارێکدا پێویستی بە سەردانی کتێبخانە یان فرۆشگای نەخشە هەبوو، ئێستا تەنها پێویستی بە چەند چرکەیەک هەیە، تەنها چەند خولەکێک بۆ ئەوەی وشەکە یان ناونیشانەکە بخەینە ناو بزوێنەری گەڕانی گووگڵەوە و ئەنجامەکانی ببینین.

گووگڵ لە ساڵی ٢٠١٧ هاتە ئاراوە، کارئاسانی بۆ گەڕان و دەستکەوتنی زانیاری بۆ خەڵک لە سەرانسەری جیهان کردووە، کە تریلیۆنێک جار لە ڕۆژێکدا ئەنجامی دەدات.

 

دوای گووگڵ جیهان چۆن گۆڕا؟

بەدەستهێنانی شێوازی ئامادەکردنی شۆربای دڵخوازت و ناونیشانی پزیشکەکەت دوای گووگڵ زۆر ئاسانتر بووە، بەڵام ئەوە تەنها خزمەتگوزارییەک نیە کە گووگڵ پێشکەشی دەکات.

بەکارهێنەر دەتوانێت بە ملیارەها وێنەدا بگەڕێت بۆ ئەوەی ئەو وێنەی پشیلە نازدارەی دەست بکەوێت کە دەیەوێت، دەتوانێت لە ڕێگەی یوتیوبەوە بە ملیارەها ڤیدیۆ و میوزیک کلیپدا بگەڕێت، بەدەستهێنانی پوختەی توێژینەوەیەکی زانستی، ووەڵامدانەوەی پرسیارەکان و تێگەیشتن لە چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کۆلێژ یان کارێک، لە ماوەیەکی کەمتر لەوەی کەسێک پێویستی بە دروستکردنی کوپێک هەیە.

ئەمڕۆ گووگڵ سەدان بەرهەم دروست دەکات کە ملیارەها کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەکاری دەهێنن، وەک یوتیوب و سیستەمی کارپێکردنی مۆبایلی ئەندرۆید و جیمەیل.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ماڵپەڕی ئاماری Statsta بڵاوکراوەتەوە، پشکی گووگڵ لە گەڕانەکانی ڕۆژانەی ئینتەرنێت نزیکەی ٨٣.٥ ە، لەکاتێکدا بۆ بینگ تەنها ٩.١ بووە، ئەمەش وایکردووە گووگڵ بۆ زیاتر لە دوو دەیە کۆنترۆڵی ڕەهای بازاڕی تەکنەلۆژیا بکات، هەروەها کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی کۆمەڵگا دروستبکات.

گووگڵ لە ماڵپەڕەکەیدا دەڵێت، “لە یەک چرکەدا، ئەلگۆریتمەکانی گەڕانی گووگڵ بە سەدان ملیار لاپەڕەی وێب لە ئیندێکسی گەڕانەکەماندا ڕیز دەکەن بۆ دۆزینەوەی پەیوەندیدارترین و بەسوودترین ئەنجام بۆ ئەوەی تۆ بەدوایدا دەگەڕێیت”.

 

گووگڵ چۆن سەریهەڵدا؟

چیرۆکی گووگڵ لە ساڵی ١٩٩٥ لە زانکۆی ستانفۆرد دەستی پێکردووە، لاری پەیجی داهێنەری، بیری لەوە دەکردەوە بچێتە زانکۆی ستانفۆرد بۆ خوێندنی باڵا، پێویستی بە کەسێک بوو شوێنەکانی پێبناسێنێت و داوای لە خوێندکارێکی ئەوێ بە ناوی سێرگی برین کرد، پاشان پێکەوە بڕیاریاندا و بزوێنەرێکی گەڕانیان دروستکرد و ناویان نا بزوێنەری Backrub و پاشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ Google.

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٩٨، ئەندی بێختۆڵشایم، هاوبەشی دامەزرێنەری کۆمپانیای سەن، چەکێکی بۆ لاری و سێرگی نووسی بە بڕی یەک ملیۆن دۆلار و کۆمپانیای گووگڵ لەدایکبوو.

بەم وەبەرهێنانە تیمەکە گواستراوەتەوە بۆ گەراجی ماڵێک کە هەموو کۆمپانیا زەبەلاحەکانی تەکنەلۆژیای وەک ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت و ئەپڵ کۆکردبوەوە.

ئەو دوو خوێندکارە لەو گەراجەدا کالیفۆرنیا لە دەرەوەی شار کارەکانیان ئەنجامدەدا، خاوەنەکەی سوزان ڤۆجچیکی بوو کە ئەوکاتە ١٦هەمین کارمەندی کۆمپانیاکە بووە و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پێشووی یوتیوب بووە.

لە ساڵانی دواتردا کۆمپانیاکە بە خێرایی لە گەراجەکە فراوانتر بوو و  گواسترایەوە بۆ بارەگای سەرەکی ئێستای کە بە گووگڵپلێکس ماونتێن ڤیو لە کالیفۆرنیا ناسراوە.

ئێستا ماڵپەڕی ئابووری مارکێت ترێندز بەهای کۆمپانیای ئەلفابێت کە خاوەنی کۆمپانیای گووگڵە، بە زیاتر لە یەک ترلیۆن و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکات.

حکومەتی هەرێم ژمارەی پۆندەکانی ڕاگەیاند
پێشت حکومەتی هەرێم ژمارەی پۆندەکانی ڕاگەیاند
وێنە؛ ئێران بە نمایشکردنی چەکی قورس یادی جەنگی هەشت ساڵە دەکاتەوە
دواتر وێنە؛ ئێران بە نمایشکردنی چەکی قورس یادی جەنگی هەشت ساڵە دەکاتەوە
ەیوەندیدار