وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی سەبارەت بە دامەزراندن بڵاوکردەوە



خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارییەکی گرنگ سەبارەت بە یەکەمەکانی زانکۆ و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان بڵاودەکاتەوە، پرۆسەى وردبینى کردن لە دۆسیەى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى دەستیپێکردووە.

لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە، وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم لەگەڵ حکومەتى عێراقى هەوڵەکانی بەمەبەستى بەرەو پێش بردنى کارو کردارەکان بۆ دامەزراندنى سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێم چڕکردووەتەوە، کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى هەرێمى کوردستانن، بڕیارە لەماوەى هەفتەیەکدا وردبینى کردن کۆتاى پێبهێنرێت.

لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم ئاگادارى سەرجەم سێ یەکەمەکان و هەڵگرانى بروانامە باڵاکان دەکات کە یاساکانى ژمارە ٥٩ و ٦٧ دەیانگریتەوە بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکى حکومەتى عێراق، پێویستە سەردانى ئەم بەستەرە (confirm.iraqi-fpsc.gov.iq) بکەن، بەمەبەستى وردبینى کردن وهەڵەچنینى داتاکانیان

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر هەر دەرچوویەک لە داتاکان کێشەى هەبێت و نەتوانێت چارەسەرى بکات دەتوانێت لە ڕێگەى ئێمەیڵى وەزارەت ([email protected]) وێنەیەک لە داتاکەى خۆى بنێرێت و هەڵەکان دەستنیشان بکات بەمەبەستى راستکردنەوەى.

وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچووان دەکاتەوە، هەر دەرچوویەک پاش ئەوەى سەرجەم داتاکانى راست و دروست بوو، پێویستە داتاکان لە فۆڕمى ئەلیکترۆنى داتا بکات و پەسەندى بکات و بینێرێت، بۆ ئەوەى بێ بەش نەبێت لە دامەزراندن.

بەستەرەکە تاکو ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢ى شەو کاراییە بۆ دەرچووان.

سبەینێ یەکێتی پێنجەمین کۆنگرەی دەبەستێت
پێشت سبەینێ یەکێتی پێنجەمین کۆنگرەی دەبەستێت
تەقینەوەیەکی گەورە لە کاراباخ ڕوویدا
دواتر تەقینەوەیەکی گەورە لە کاراباخ ڕوویدا
ەیوەندیدار