تەقینەوەیەکی گەورە لە کاراباخ ڕوویدا



ئەمڕۆ سێشەممە، كاربه‌ده‌ستانی ناوخۆیی ناوچه‌ی ناغورنی کاراباخ ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگایه‌كی سوته‌مه‌نی له‌ ناوچه‌كه‌ زیاتر له‌ ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە.

ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆیی کاراباخ بڵاویانكرده‌وه‌، دوای ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ به‌نزینخانه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ لانیكه‌م ٢٩٠ كه‌س برینداربون و زیاتر له‌ ٢٠ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژەبەوەشکراوە، زۆربه‌ی برینداره‌كان باری ته‌ندروستیان سه‌خته‌ و به‌ فڕۆكه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ شوێنێكی دیكه‌، چونكه‌ کاراباخ نه‌یتوانیووه‌ چاره‌سه‌ری پێویست بۆ سەرجەم بریندارەکان دابین بكات.

ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌زاران ئه‌رمه‌نی له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌ڵهاتوون، ئەوەش دوای شكستی چه‌كدارانی جوداخواز له‌ کاراباخ له‌لایه‌ن ئازه‌ربایجانه‌وه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی ناسراو بە “ڕه‌شه‌بادا”.

به‌پێی دوایین داتاكان، تا كاتژمێر پێنجی به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌زیاتر لە ١٣ هەزار کەس ئاوارەبوون و گەیشتوونەتە ئەرمینیا، دەوترێت ئەو کەسانەی ئاوارە بوون بەزۆر لەزێدی خۆیان دەرکراون.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی سەبارەت بە دامەزراندن بڵاوکردەوە
پێشت وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی سەبارەت بە دامەزراندن بڵاوکردەوە
هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئاسیا و ئەوروپا فراوان دەکات
دواتر هێڵی ئاسمانی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئاسیا و ئەوروپا فراوان دەکات
ەیوەندیدار