سبەینێ یەکێتی پێنجەمین کۆنگرەی دەبەستێت



یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان سبەینێ پێنجەم کۆنگرەی حزبەکەی دەبەستێت، تێیدا چەند بڕیارێکی تایبەت بە لە گۆڕانکاری شێواز و پێکهاتەی حزبەکەی دەدرێت.

پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و ئامادەبوونی زیاتر لە ٦٠٠ ئەندام دەبەسترێت، کۆنگرەکە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، کۆمەڵێک پێشنیازی تایبەت بە گۆڕانکاری لە شێواز و پێکهاتەی حزبەکە بە دەنگدان بڕیاری لەسەر دەدرێت.

سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستنی یەکێتیی باسی لەوەکردووە، بڕیارە لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی ژمارەی ئەندامەکانی مەکتەبی سیاسی بۆ ١٠ کەس کەمبکرێتەوە، ژمارەی ئەندامەکانی ئەجومەنی سەرکردایەتیش بۆ ٥١ کەس کەمدەکرێتەوە، سەرۆکێک و ٥٠ ئەندام لەخۆدەگرێت.

ژمارەیەک لە سەرکردەکانی یەکێتیی بەشداری کۆنگرەکان ناکەن، مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی، لیوا چەتۆ ساڵح، ئاراس شێخ جەنگی، فێنک ئەحمەد، ژینۆ محەممەد، سەردار هەرکی، پەروین کاکەحەمە، شادومان مەلا حەسەن، رێبوار جاف، ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی.

هاوکات بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لاهوور شێخ جەنگی لەسەر بارودۆخی ئێستای یەکێتی و کۆنگرەی پێنجەمی ئەو حیزبە پەیامێک بڵاوبکاتەوە و هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەکانی پەیوەست بە یەکێتییەوە دەخاتەڕوو.

ئاماری نوێی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا بڵاوکرایەوە
پێشت ئاماری نوێی قوربانیانی لافاوەکەی لیبیا بڵاوکرایەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی سەبارەت بە دامەزراندن بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی سەبارەت بە دامەزراندن بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار