نرخی دۆلار دابەزی



سەرەڕای بڕیار و ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار و سەركەوتنی گفتوگۆكانی سودانی و بەرپرسانی ئەمریكا، نرخی دۆلار لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەرزبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ نرخەكەی دابەزی و هەر 100 دۆلار بڕی زیاتر لە 1000 دینار شكاوە.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوێنێ‌ یەك شەممە بەهای دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد و ئەمڕۆش لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە نرخی 100 دۆلار بە 154 هەزار مامەڵەی پێوەكرا و دواتر نرخەكەی زیاتر بەرزبووەوە و گەیشتە نزیكەی 155 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، دوانیوەڕۆ و لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكان، بەهای دۆلار دابەزی و ئێستا بە 153 هەزار و 900 دینارە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ عەلی عەلاق، پارێزگاری بانكی ناوەندی ڕایگەیاند، لە ساڵی داهاتووەوە سەرجەم مامەڵەكان دەكرێن بە دینار و مامەڵەكردن بە دۆلار قەدەغە دەكرێت.

حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند
پێشت حكومەتی هەرێم ڕۆژێك پشووی ڕاگەیاند
مەلا بەختیار: بەشداری كۆنگرەی یەكێتی ناكەم
دواتر مەلا بەختیار: بەشداری كۆنگرەی یەكێتی ناكەم
ەیوەندیدار